سەردێڕ:

بەهۆی گران فرۆشییەوە؛ لە رانیە ١٨ نانەواخانە داخران

PM:09:52:12/03/2022

5612 جار خوێندراوەتەوە

لە قەزای رانیە ١٨ نانەواخانە بەهۆی گران فرۆشییەوە بە بژاردنی پارە سزادراون و دواتر بڕيارى داخستنى نانەواخانەكەشيان دراوە.


قائیمقامییەتی قەزای رانیە رایگەیاند، ليژنە ھاوبەشەكانى قائيمقاميەتەکەیان سەردانى نانەواخانەكانى ناو رانيەيان كردووە.

ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامدا ١٨ نانەواخانە بە بژاردنی پارە سزادران و دواتر بڕيارى داخستنى نانەواخانەكەيان دراوە بەھۆى گران فرۆشى كە شەش نانيان بە ھەزار دينار فرۆشتووە، "ئەوەش تەنھا لەناو شارى رانيەدا ھەيە و لە قەزا و ناحيەكانى تر نرخيان بەجێگرى ماوەتەوە."

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە ئاگاداری خاوەن نانەواخانەكانى رانیە دەکات تا دەرچوونى بڕيارێكى گشتگيرى نوێ و لە بەرژەوەندى ھاوڵاتيیان نرخى نان وەكو خۆى دەمێنێتەوە.













گەلەری