سەردێڕ:

سبەینێ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

PM:09:41:12/03/2022

263304 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، ئەگەر گرفت دروست نەبێت لەم هەفتەیەدا بەشێک لە دەستە و وەزارەتەکان موچە وەردەگرن.


ئەو چاوگە راشیگەیاند، سبەینێ یەکشەممە موچەی لیواکان و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵدەدەن پێش نەورۆز موچەی سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان دابەشبکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ٩ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن، بەڵام بە بیانووی نەبوونی پارە لە بانکەکاندا موچەخۆرانى وەزارەتى تەندروستى لە سلێمانى و هەڵەبجە موچەیان وەرنەگرت.













گەلەری