سەردێڕ:

پارتی: پێویستە پۆستی سەرۆک کۆمار لەناو کورد یەکلابکرێتەوە

PM:08:50:12/03/2022

4012 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پارتی رایگەیاند، پێویستە پۆستی سەرۆک کۆمار لە ناو کوردا یەکلابکرێتەوە و دەشڵێت، لەبەرئەوەی یەکێتی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە پرس و راوێژیان بە پارتی نەکردووە، هەر بۆیە ئەوان دەچنە ناو پرۆسەی ھەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە.


مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە، شەراکەتی کورد لە بەغدا بۆ کورد گرنگە، ئەوان بۆ پۆست ناچنە بەغدا بەڵکو دەیانەوێت لە بڕیاردانەکان بەشداربن و لە جێبەجێکردنیش بەشداربن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کێشەی ناو ماڵی سوننە تا رادەیەک چارەسەر بووە و کێشەی ناو ماڵی شیعەکانیش تا ئێستا بەتەواوەتی چارەسەر نەکراوە و کێشەی ناو ماڵی کوردیش چارەسەر نەبووە.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشەوە باسی لەوەکردووە، هەندێک لایەن لەگەڵ دواخستنی هەلبژاردندان، بەڵام پارتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکاندایە.













گەلەری