PM:07:39:12/03/2022
6568 جار خوێندراوەتەوە
فالح فەیاز و خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی و هادی عامری سەردانی ناوچەی حەنانەی نەجەفیان کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدردا و پاش کۆبوونەوەکە سەدر جارێکی دیکە جەختی لە پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە، فالح فەیاز و هادی عامری بەرپرسانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لەگەڵ خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی بەرپرسانی هاوپەیمانی سەروەری سوننەکان سەردانی ناوچەی حەنانەی نەجەفیان کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ موقتەدا سەدردا.
پاش کۆبوونەوەکە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی
سەدر تویتێکی بڵاوکردەوە و جارێکی دیکە سەدر جەخت لە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکاتەوە
و دەڵێت، "نە رۆژھەڵاتی و نە رۆژئاوای بەڵکو حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی."