PM:07:08:12/03/2022
6144 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەی لوتکە لە نێوان شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامیدا بکرێت، ئەوەش بەمەبەستی یەکخستنی هەڵوێستی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەسەر کێشەکانی هاوڵاتییان و دروستکردنی فشار بۆ سەر دەسەڵات لە پێناو چارەسەری كێشەکانی هاوڵاتییان.
کۆبوونەوەکە لە شاری سلێمانی دەکرێت و بڕیارە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و ئەمینداری یەکگرتوو گفتوگۆ لەسەر دوایین هەوڵەکان بۆ یەکخستنی هەڵوێستی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بکەن بۆ دانانی نەخشەڕێگای داهاتووی کارکردنی هاوبەشی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ دروستکردنی فشار لەسەر دەسەڵات و چارەسەرکردنی كێشەکانی هاوڵاتییان.
هەفتەی رابردوو، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، هەر سێلایەنی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری
و جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەوڵێکدان بۆ یەکخستنی هەڵوێستی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن لەپێناو
وەستانەوە بەرامبەر بەو زوڵم و ستەم و ناحەقیەی دەسەڵات دژی هاوڵاتییان دەیکات.