PM:06:26:12/03/2022
4380 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، حکومەتی داهاتووی عێراق لە ماوەیەکی کورتدا پێک دەهێنرێت و دەڵێت، عێراق تاکە دەوڵەتی دیموکراتی نییە کە ئاستەنگی هەبێت لە پێکهێنانی حکومەتدا.
فوئاد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، "عێراق تاکە وڵاتی دیموکراتی نییە کە کێشەی لەگەڵ پێکهینانی حکومەتدا هەیە و زۆر وڵات هەن کە پێکهێنانی حکومەتی نوێیان کاتی ویستووە بۆ نمونە هۆڵەندا و بەلجیکا کە بەلجیکا نزیکەی ساڵ و نیوێک بێ حکومەت بوون."
فوئاد حسین ئەوەشی خستەڕوو، "عێراق نزیکەی
٤٠ ساڵ لە ژێر حکومی دیکتاتۆریدا بوو و ئێمە
کەم کەم کارمان لەسەر ئەم دەسەڵاتە کردووە و هەڵبژاردن ئەنجامدراوە و ئێستا گفتوگۆ
لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەردەوامە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "حکومەتی ئێستای عێراق هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دروستکردنی حکومەتی نوێ
لە کاتێکی کەمدا."
ئەمەش لەکاتێکدایە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی
ئێستای عێراق لە تویتێکدا ماڵئاوای خۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوەشدا، ئەرکی ئەوان تەواو
بووە و بەرپرسیارییەتی پێکهێنانی حکومەتێک کە لە ئاستی داواکاریەکانی هاوڵاتیان بێت
دەکەوێتە سەر لایەنە سەرکەوتووەکانی هەڵبژاردن.