سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوە و سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت، لەبارەی فراوانکردنی بوارەکانی ھاریکاریی ھاوبەش تاوتوێ کراوە.
سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم لە چوارچێوەی کارەکانی کۆڕبەندی دیپلۆماتی ئەنتاڵیادا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، "لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا
باسیان لە دەرفەتەکان و چۆنیەتی برەودان بە پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی
کوردستان و فراوانکردنی بوارەکانی ھاریکاریی ھاوبەش و پێشخستنی زیاتری جوڵەی
بازرگانی و ئابوریی کردووە."
سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دۆخی
عێراق و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەکە
بووە کە تیایدا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرنگی گەیشتنی ھێز و لایەنە عێراقییەکان
بە لێکگەیشتنێکی ھاوبەش و دەرچوون لە چەقبەستوویی سیاسی و پێکھێنانی حکومەتی
داھاتووی عێراق کە رەنگدانەوەی پێکھاتەکانی بێت."
ئاسکراشیکرد، "نێچیرڤان بارزانی دەربارەی
پەیوەندییەکان و کێشەکانی ھەولێر و بەغدا، خواستی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی
یەکجارەکی کێشەکان بە گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستوور دووپاتکردووەتەوە."
راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم باسی لەوەشکردووە،
"کە ھەردوولا دوایین پێشھاتەکانی ناوچەکە بەگشتی، شەڕی دژی تیرۆر و مەترسییە
ئەمنییەکانیان تاوتوێ کردووە و لەسەر گرنگی کارکردن و ھەوڵی ھەمەلایەنە و نێودەوڵەتی
بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ھاوڕابوون."

