PM:05:29:12/03/2022
5732 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ هەر فڕۆکەیەک کە بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕێت ٤٥٠ دۆلار وەردەگرن.
ناسر شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لە ئێستادا بە بڕیارێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق کارکردن لە فڕۆکەخانەی کەرکوکدا هەتا تەواوبونی سەرجەم پێداویستەکانی دروستکردنی ئەو فڕۆکەخانەیە راوەستاوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی جەنگی نێوان
روسیا و ئۆکرانیادا رۆژانە ٤٥٠ فڕۆکە بە ئاسمانی عێراقدا تێپەڕدەبن و بۆ هەر یەکێکیان
بڕی ٤٥٠ دۆلار وەردەگیرێت.