سەردێڕ:

کارەکانی پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی راگیرا

PM:04:25:12/03/2022

7036 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای قەیوان رایگەیاند، بەهۆی خەرجنەکردنی شایستە داراییەکانیان لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە، کارکردن لە پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی "ئۆتۆبانی بابان" راگیرا.


ئەمڕۆ شەممە، کۆمپانیای قەیوان کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی ناسراو بە "ئۆتۆبانی بابان" راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، لە ١٢ی٣ی ٢٠٢٢ سەرجەم کارەکانی پرۆژەکە راگیران.

ئاماژەی بەوەشداوە، راگرتنی کارەکانی پرۆژەکە بەهۆکاری ئەوەیە کە وەزارەتی شارەوانی ئامادەنییە شایستە داراییەکانی پڕۆژەکە خەرجبکات.

دەشڵێت، لەکاتی بڕیاردانی بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی پرۆژەکە کارەکانیان دەستپێدەکاتەوە.

پرۆژەکە لە چوار قۆناغ پێکدێت لە ساڵی ٢٠١٤دا بەردی بناغەکەی دانرا، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٠دا جارێکی دیکە بەردی بناغەی دانرایەوە و بڕیارە مانگی ئابی ٢٠٢٣ قۆناغی یەکەمی پرۆژەکە تەواو بێت.













گەلەری