AM:11:51:12/03/2022
16024 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، زۆرترین رێژەی بارانبارین تا ئێستا لە سلێمانی بووە و رێژەکەش ٣٦٦.٢ ملیمەتر بووە. دەشڵێت، "سبەینێ ئاسمان لە تەواوی شارەکانی هەرێم لە نێوان هەور و نیمچە هەواردا دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەندراوێکی لەبارەی رێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، زۆرترین رێژەی بارانبارین لە پارێزگای سلێمانی بووە کە ٣٦٦.٢ ملیمەتر بووە و دوای ئەوەیش پارێزگای هەڵەبجە دێت ٣٦٤.٢ ملیمەتر بووە و پارێزگای هەولێر بە ٢٢٩ ملیمەتر و دهۆک ١٦٠.٣ ملیمەتر و کەرکوک ١٠٣.٢ ملیمەتر بووە.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆشەوە
راگەیەنراوەکەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکرووە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو
دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لەناوچە شاخاوییەکان و ئەگەریش هەیە لەلوتکەی چیا بەرزەکان بەفرببارێت لەگەڵ
بوونی تۆز و خۆڵ.
لەبارەی پلەکانی گەرمای سبەینێشەوە
راگەیەنراوەکە باسی لەوەکردووە، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە پارێزگای هەولێر نزمنترین
پلەی گەرما ٥ پلە و بەرزترین پلەی گەرماش ١٤ پلە و لە پارێزگای سلێمانیش نزمنترین
پلەی گەرما ٤ پلە و بەرزترین پلەی گەرماش ١٣ پلە و لە پارێزگای دهۆکیش نزمنترین پلەی
گەرما ٥ پلە و بەرزترین پلەی گەرماش ٩ پلە و پارێزگای هەڵەبجە نزمنترین پلەی گەرما
٦ پلە و بەرزترین پلەی گەرماش ١٣ پلە و پارێزگای کەرکوکیش نزمنترین پلەی گەرما ٧
پلە و بەرزترین پلەی گەرماش ١٨ پلەی سیلیزیدەبێت.