AM:09:02:12/03/2022
80168 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی داراییەوە بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، ئەگەر گرفت دروست نەبێت لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەشێک لە دەستە و وەزارەتەکان موچە وەردەگرن. دەشڵێت، "هەوڵدەدەن، پێش نەورۆز موچەی سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان دابەشبکەن".
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیەوە موچەی وەزارەتەکانی دارایی و ئابوری و یەکەی ٧٠ و ٨٠ و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی پەروەردە و ناوخۆ دابەشدەکرێن.
ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵدەدەن،
پێش نەورۆز موچەی سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان دابەشبکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە، حکومەتی
هەرێم رایگەیاند لە نۆی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن، بەڵام بە بیانووی
نەبوونی پارە لە بانکەکاندا موچەخۆرانى وەزارەتى تەندروستى لە سلێمانى و هەڵەبجە و
دهۆک موچەیان وەرنەگرت.