سەردێڕ:

خوێندکاران لەبارەی داخستنی بەشە ناوخۆییەکانەوە ئاگادار دەکرێنەوە

PM:11:35:29/03/2026

628 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی خوێندکاران دەکات و رایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی خوێندکاران، بڕیاردرا سەرجەم بەشەناوخۆییەکان لە کاتژمێر ١٠ـی سبەینێوە چۆڵ بکرێن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لەسەر بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، خوێندنی ناو هۆڵەکان راگیرا و کرا بە ئۆنڵاین.

ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی هەبوونی مەترسی لەسەر زانکۆکان و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی خوێندکاران، بڕیاردرا سەرجەم بەشەناوخۆییەکان لە کاتژمێر ١٠ی بەیانییەوە چۆڵ بکرێن.

لە ئاگادارییەکەدا داواش لە خوێندکاران کراوە، هیچ کەرەستەیەکی خوێندن و خواردنی ناو بەفرگرەکانیان جێنەهێڵن، چونکە تەواوی هێڵەکانی کارەبای بەشەناوخۆییەکان دەکوژێنرێتەوە.













گەلەری