سەردێڕ:

بڕیاری کۆتایی لەسەر پشووی خوێندکاران درا

PM:09:38:29/03/2026

716 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەبەر رۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، بڕیاردرا لەم قۆناغەدا، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل رادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنڵاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی راسپێردران بە وەرگرتنی رێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.













گەلەری