سەردێڕ:

كاتی كاركردن و پارەی مۆلیدە بۆ مانگی چوار راگەیەندرا

PM:04:53:29/03/2026

900 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر پلان و میکانیزمی کارکردنی بۆ مانگی داهاتوو راگەیاند، کە بریتییە لە ٣٠٠ کاتژمێر کارپێکردن بە نرخێکی دیاریکراو بۆ هەر ئەمپێرێک.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر وردەکاریی پلان و میکانیزمی کارکردنی بۆ مانگی نیسان (٤) ئاشکرا کرد، بەمەبەستی رێکخستنی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا و دیاریکردنی نرخی مانگانە.

لەوبارەیەوە خۆران تەحسین، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاند کە بەهۆی کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی، مۆلیدە ئەهلییەکان ئەرکی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەیان لەئەستۆ گرتووە.

دەشڵێت، پلانەکە بریتییە لە ١٠٠ کاتژمێر لەسەرەتادا و دواتر ٢٠٠ کاتژمێری تر، کە کۆی گشتی دەکاتە ٣٠٠ کاتژمێر بۆ مانگی نیسان.

ئەو ناوچانەی کە کاتژمێری پێدانی کارەبایان کەمترە لە ٣٠٠ کاتژمێر، کاتە بەفیڕۆچووەکان وەک "قەرز" لای خاوەن مۆلیدەکان دەمێنێتەوە و لە مانگی نیساندا قەرەبوو دەکرێتەوە.

سەبارەت بە نرخی کارەبا، بۆ ٣٠٠ کاتژمێر کارکردن، بڕی ١٥ هەزار دینار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک دیاری کراوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی نرخی سووتەمەنی.

لە سنووری پارێزگای هەولێر سێ هەزار و ٣٠٠ مۆلیدەی ئەهلی مۆڵەتپێدراو هەن، کە هەزار و ٢٠٠ دانەیان لەناو شار و دوو هەزار و ١٠٠ دانەیان لە دەرەوەی شارن.













گەلەری