وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بەشێک نین لەو شەڕەی لە ناوچەکەدا هەیە و نابێت ببنە بەشێکیش لێی. دهشڵێت، و پێویستە حکومەتی عێراق رێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو گروپانە بگرێتەبەر کە هێرشەکان ئەنجامدەدەن.
ئهمڕۆ یهكشهممه، ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگهیاند، شەهیدبوونی پێشمەرگەکان هەموو تاکێکی کوردی لە هەر شوێنێکی جیهان ماتەمبار کردووە و ئەو پرسەیە تەنیا پرسەی بنەماڵەیەک نییە، بەڵکو پرسەی هەموو خەڵکی کوردستانە، هیوایشی خواست هەرێمی کوردستان لە شەڕ و ئاژاوە و پشێوی بەدوور بێت.
روونیشی کردەوە،
سەرکردایەتیی سیاسیی کورد لە رێگەی سەرجەم کەناڵە جیاوازەکانەوە ئەو پەیامەیان گەیاندووە
کە هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە بەشێک نین لەم شەڕە و نابێت ببنە بەشێکیش لێی.
ئهوهشی خستهڕوو،
ئەو گروپانەی بە ئەنقەست دەیانەوێت سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تێکبدەن گروپی دیارن،
بۆیە پێویستە حکومەتی عێراق رێکاری یاسایی توندیان بەرامبەر بگرێتەبەر بۆ ئەوەی رێگری
لە چەندبارەبوونەوەی ئەو کارە تیرۆریستییانە بکرێت.
لە وەڵامی پرسیارێکی
رۆژنامەنووساندا سەبارەت بە هەنگاوەکانی رێگریکردن لە دوبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆ
سەر هێزەکانی پێشمەرگە، وەزیری پێشمەرگە وتی، "ئێمە وەک وەزارەتی پێشمەرگە کۆمەڵێک
هەنگاو و رێگەی پێویستمان گرتووەتەبەر، بەڵام یەکەمین ئەرکی بەرگریکردن لە هەرێمی
کوردستان دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراق."
وتیشی، پێویستە
حکومەتی عێراق وەک چۆن بەرگری لە شارەکانی دیکەی عێراق دەکات بەو شێوەیەش بەرگری لە
هەرێمی کوردستان بکات، هێزی پێشمەرگەش هەمیشە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان ئامادەیە
و ئەم دۆخە نەخوازراوە زیاتر هانی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان دەدات سوربن لەسەر
پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان.