سەردێڕ:

شەپۆلێکی بارانبارین و تەرزە روو لە هەرێم دەکات

PM:12:55:29/03/2026

888 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوامدەبێت و لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی تری بارانبارینروو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرماش دادەبەزن ئاماژەی بەوەشکرد، سبەینێ پێشبینیی باران بارینی مامناوەند و تەرزە دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە دوای نیوەڕۆوە باران بە شێوەی نمە باران و هەندێک کات بارانی مامناوەند دەبێتو لە شەودا ئەگەری دابەزینی پلەکانی گەرما زیاتر دەبێت و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکە و لە شەودا ئەگەری هەیە زیاتر پلەکانی گەرما داببەزن.

کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکرد،باران بارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوامدەبێت و دابارین زۆربەی کات بە شێوەی بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و ئەگەری هەورە برووسکەش هەیە. وتیشی، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری بەفربارین لە ناوچە سنورییەکان هەیە.

باسی لەوەشکرد، پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، کەرکوک، ناوچە دەشتایەکانی پارێزگای هەولێر، دەشتی شارەزوور، ئیدارەی گەرمیان و دوکان دابارین زۆربەی کات بە شێوەی نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و ئەگەری هەورە برووسکەش، ئەگەری هەیە لە ناوچە سنووریەکان لە کاتەکانی بەیانی زوو بەفر ببارێت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو:

سلێمانی: ١٣ پلەی سیلیزی

هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١٢ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٢ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٤ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ١٦ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ١٨ پلەی سیلیزی













گەلەری