شەڕی ناوچەکە پێی نایە رۆژی ٣٠ـیەمەوە و شەوی رابردوو ئێران چەند زنجیرەیەکی تری موشەک و درۆنەکانی ئاڕاستەی ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کرد و ئیسرائیل و ئەمریکاش چەندین ناوچەی ئەتۆمی و ژێرخانی سەربازییان کردە ئامانج، ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشیانکردووەتە سەر ١٠٠ ئامانج لە ئێران.
شەوی رابردوو ئێران چەند زنجیرەیەکی تری موشەکەکانی ئاڕاستەی ئامانجە نەیارەکانی کرد و حزبوڵڵاش بە درۆن بنکەی نەشریم لە حەیفا و چەند ناوچەیەکی تریان لە ئیسرائیل کردە ئامانج و کۆمپانیای ئەلبای بەحرەینیش وتی، لە ئەنجامی هێرشێکی ئێران بۆ سەر دامەزراوەکانیان دوو کەس برینداربوون.
سوپای ئیسرائیلیش شوێنی بەرهەمهێنانی و هەڵدانی مووشەک و سیستمی
بەرگریی ئێرانیان بۆردومانکرد و وێستگەی ئەتۆمیی پارچینیشیان لە تاران بۆردومانکرد.
لە درێژەی هێرشەکانیشیان بۆ سەر زانکۆ و شوێنە نیشتەجێبوونەکانی ئێران، ئیسرائیل
بۆ چەندەمین جار لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا زانکۆی تەکنەلۆژیی ئەسفەهان و زانکۆی
تەکنەلۆژی و زانستی لە تاران کرایەوە ئامانج. سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاند کە هێرشیانکردووەتە
سەر ١٠٠ ئامانج لە ئێران. ١٧٠ ئامانجیشیان لە لوبنان بۆردومان کردووە. ئاژانسەکانیش
دەڵێن، کۆگاکانی چەک و موشەکی بالیستی لەتاران و فڕۆکەخانەی بوشەهری ئێران کراونەتە
ئامانج.
میدیاکانی ئیسرائیلش دەڵێن، خەمڵاندنەکانی سوپای
ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکەن کە ٪٧٠ـی پیشەسازییە سەربازییەکانی ئێران پەکخراوەو ٪٩٠ـی شوێنی پەرەپێدانی چەک بە ئامانج
گیراوە و سوپای ئیسرائیل وتی، هێرشیان کردە سەر بارەگا کاتییەکانی ڕێژیمی ئێران لە
تاران و دەیان شوێنی بەرهەمهێنان و هەڵگرتنی چەکمان لە تاران کردووەتە ئامانج و
دەشڵێت، بە ئامانجگرتنی سیستەم و بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران چڕتر دەکەنەوە
سوپای ئەمەریکاش رایانگەیاند، لە سەرەتای شەڕەکەوە زیاتر لە ١١ هەزار
ئامانجیان لە ئێران بۆردومانکردووە و سەروو ١٥٠ کەشتیی ئێرانمان تێکشکاندوە و
زیانمان پێگەیاندوون.
لەبارەی دۆخی گەرووی هورمزیشەوە وەزیری دەرەوەی پاکستان وتی، ئێران
رەزامەندیداوە بە تێپەڕبوونی ٢٠ کەشتیی وڵاتەکەیان لە گەرووی هورمز.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە،
پێنتاگۆن خۆی بۆ ئۆپراسیۆنی زەمینی چەند هەفتەیی ئامادە دەکات و و دەشڵێت، رەنگە
ئەو پلانانە هێرشی هێزەکانی ئۆپراسیۆنی تایبەت و هێزی زەمینی پیادە لەخۆ بگرێت و
لە ماوەی رابردوودا هەزاران سەربازی ئەمیکی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کران و
دوێنێش کەشتی فرۆکەهەڵگری تریپۆڵی گەیشتە نزیک ئێران.