سەردێڕ:

ماکرۆن: ئیدانەی هێرشەکردنە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی دەکەم

PM:08:00:28/03/2026

1032 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فەرەنسا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرجان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.


ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە ئیمانوێک ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێ گەیشت و لە پەیوەندییەکەدا، ماکرۆن بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە درۆنییەی کرد کە کرایە سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی لە دهۆک، هەروەها پشتگیریی بەردەوامی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق دووپات کردەوە.

هاوکات ماكرۆن سەرەخۆشیی لە نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەی ئەو پێشمەرگانە کرد کە رۆژی ٢٤ـی ئەم مانگە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئێراندا لە سۆران شەهید بوون و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

لای خۆیەوە، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پەیوەندیی ماکرۆن و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا و هەڵوێستە نێودەوڵەتییەکانی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

لە تەوەرێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەکانیان تاوتوێ کران و هەردوولا جەختیان لە گرنگيى چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ کردەوە.













گەلەری