جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی توانیویەتی زۆربەی ئامانجە سەربازییەکانی لە ناو خاکی ئێراندا بپێکێت و دەشڵێت، "دەتوانین بڵێین سەرجەم ئامانجەکانی ئێمە بەدیهاتوون".
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، "سەرۆک ترەمپ بۆ ماوەیەک لەسەر ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لەوەی کە لە داهاتوودا ناچار نەبینەوە ئۆپراسیۆنی هاوشێوە ئەنجام بدەینەوە".
هاوکات هۆشداریشی دا، "ئێران بە
هەموو شێوەیەک هەڕەشەمان لێ دەکات و هێشتا لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمیدایە".
جەختیشی لەوەکردەوە، ئامانجی سەرەکی ئەم
ئۆپراسیۆنە بریتییە لە بێلایەنکردن و پەکخستنی ئێران بۆ ماوەیەکی زۆر، هەروەها سەبارەت بە لایەنی ئابووری و نرخی سووتەمەنیش وتی،
"نرخی بەنزین بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرزبووەتەوە، بەڵام بەم
زووانە دادەبەزێت".
لە کۆتاییدا ڤانس ئاماژەی بەوە کرد، "ترەمپ
هەڵوێستی زۆر روونە و نایەوێت بۆ ماوەی ساڵێک یان دوو ساڵ لە ناو ئێراندا بمێنینەوە،
بۆیە دەڵێم "بەم زووانە ئەو وڵاتە جێدەهێڵین".