سەردێڕ:

عێراقچی: رووخاندنی پرد وا لە ئێرانییەکان ناکات خۆیان بەدەستەوە بدەن

PM:11:31:02/04/2026

1688 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی دۆناڵد تره‌مپدا ده‌ڵێت، كردنه‌ ئامانجی ژێرخانی مه‌ده‌نی، لە ناویشیاندا پرده‌كان، ئێرانییه‌كان ناچار به‌ خۆبەدەستەوەدان ناكات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی، هێرشکردنە سەر ژێرخانە مەدەنییەکان، لەوانەش ئەو پردانەی هێشتا کارکردن تێیاندا تەواو نەبووە، ناتوانێت ئێرانییەکان ناچار بە خۆبەدەستەوەدان بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم جۆرە هێرشانە تەنیا گوزارشت لە شکست و داڕمانی ئەخلاقیی دوژمنێکی شێواو دەکەن."

هاوکات جەختی کردەوە، کە وڵاتەکەی توانای هەیە هەموو پرد و باڵەخانە رووخاوەکان بە شێوازێکی جوانتر لە پێشوو بنیات بنێتەوە، بەڵام ئەو زیانەی بەر پێگەی ئەمریکا کەوتووە، هەرگیز قەرەبوو ناکرێتەوە و چاک نابێتەوە."













گەلەری