سەردێڕ:

نرخی كارەبای مۆلیدەی دەرەوەی شار و ستییەکانی ناوشار بۆ مانگی سێ دیاریكرا

PM:11:04:02/04/2026

1692 جار خوێندراوەتەوە

کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی دەرەوەی شار و سیتییەکانی بۆ مانگی سێ دیاریکرد، نرخی ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە ٤٩ دینارە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی نیسانی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا بۆ مانگی ئازار، نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپێر ٤٩ دینارە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم نرخە تەنیا ئەو شارۆچکە و ناحییەکان دەگرێتەوە کە هێشتا نەکەوتوونەتە چوارچێوەی پڕۆژەی "ڕووناکی" و موەلیدەکانیان کار دەکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم نرخە بۆ موەلیدەکانی ناو شار نییە، چونکە نرخی ئەمپێری ناو شار هەفتەی داهاتوو و دوای وەرگرتنی کاتژمێرەکانی کارکردنیان دیاری دەکرێت.

سەبارەت بە موەلیدەی ستییەکانیش، نرخی یەک کیلۆوات بۆ مانگی ئازار بریتییە لە ٣١٢ دینار. هاوکات بۆ ئەو ستییانەی کە تەنیا سەرچاوەی کارەبایان مۆلیدەیە و کارەبای نیشتمانییان نییە، نرخی هەر کیلۆواتێک بە ٢٩٦ دینار دیاری کرا.













گەلەری