سەردێڕ:

کەرکوک؛ هێرشکرایە سەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی

PM:06:54:28/03/2026

916 جار خوێندراوەتەوە

كەمێك پێش ئێستا لەدوو هێرشی جیاوازدا، فڕۆكەخانەی كەركوك و بارەگایەکی حەشدی شەعبی لەنزیك فڕۆكەخانە کرانە ئامانج.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک لەكەركوك ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەناو فڕۆكەخانەی كەركوك دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیستراوە كە زەمین لەرزەی لەناوچەكە دروست كردووە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی چەند كاتژمێریشە دەنگی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لەئاسمانی ناوچەكەدا بیستراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ناوچەكە دوو بارەگای حەشدی شەعبی تێدایەو یەكیان لەناو بەشی سەربازی فڕۆكەخانەدایەو بارەگای هەواڵگری حەشدی شەعبییە، ئەوەی دیكەیان لەنزیك فڕۆكەخانەی كەركوكە.













گەلەری