جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌ی دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، عه‌دنان فه‌یحان، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر سوربوونی په‌رله‌مان كرده‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رپرسیارێتییه ده‌ستوورییه‌كان و هه‌نگاونان بۆ ته‌واوكردنی شایسته‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
وتیشی، له‌م هه‌فته‌یه‌دا
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجامده‌دات
بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و دۆسیه‌یه‌و گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی واده‌یه‌ك
بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، دوێنێ، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراسیۆنی نەوەی نوێ لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ٢٠٠پەرلەمانتار
واژۆی کۆکردووتەوە بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار جگە لە پارتی کە واژۆیان
نەکردووە و نایانەوێت دانیشتن بکرێت.
وتیشی، ئەم هەڵوێستەی فراکسیۆنی پارتی جێگەی نیگەرانییە،
بەو پێیەی وا دیارە پارتی هەوڵی گواستنەوەی پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان دەدات بۆ پەرلەمانی
عێراق، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە ساڵێک تێپەڕیوە بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمدا بەبێ ئەوەی
حکومەت پێکبهێنرێت.