PM:02:33:28/03/2026
1308 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، سبەی دەوامی فەرمیی ئاسایی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و فەرمانبەران بە دەوامی ئاسایی خۆیانەوە بەتەواوی پابەند دەبن.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای تەواوبوونی پشووەکانی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز، سبەی یەکشەممە (٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٦) دەوامی فەرمیی ئاسایی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەست پێ دەکاتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لەو چوارچێوەیەدا لە هەموو دامودەزگا فەرمییەکان، فەرمانبەران بە دەوامی
ئاسایی خۆیانەوە بەتەواوی پابەند دەبن.
وەک پێشتر وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵاش
بڵاویانکردەوە، سبەینێ دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.