PM:02:21:28/03/2026
628 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی پیرۆزبایی بەبۆنەی نەورۆزەوە ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی کرد و ئاماژەی بەوەکردووە، "داوا لە خودا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت".
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "لە نامەیەکدا ترەمپ وێڕای ئاراستەکردنی گەرمترین پیرۆزبایی بە نێچیرڤان بارزانی، دەنووسێت، نەورۆز، ئاهەنگگێڕانە بە هاتنی بەهار، هەروەها بەرجەستەکردنی سەرکەوتنی هەمیشەییی رووناکییە بەسەر تاریکیدا و ئەم جەژنە دێرینە، گوزارشتێکی ساڵانەی هێزی سەرەتا نوێیەکانە".
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکردووە، داوا لە
خودا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی
نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت.
لە بڵاوکراوەکەدا
ئەوەش هاتووە سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانەش دەکات کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن،
هەروەها لە کۆتاییی نامەکەیدا بە کوردی نووسیویەتی، نەورۆز پیرۆز.