وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە کێڵگەی نەوتی مەجنوون لە پارێزگای بەسرە کەوتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ بکەوێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کرد، رووداوەکە لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی لە سنووری ناوچەی دەیر روویداوە، کە دەکەوێتە چوارچێوەی بەرپرسیارێتیی فەوجی سێی لیوای نۆی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی وزە.
وەزارەتی
بەرگری ئاماژەی بەوەش کردووە، درۆنەکە دوای کەوتنی نەتەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی بە
دامەزراوە نەوتییەکان نەگەیاندووە.
لە راگەیەندراوەکەدا
هاتووە، دوای رووداوەکە، تیمەکانی ئەندازیاری و مەفرەزەکانی بەشی بەرەنگاربوونەوەی
تەقەمەنی گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و بەپێی رێکارە یاسایی و هونەرییەکان، درۆنەکەیان
هەڵگرتووەتەوە.
وەزارەتەکە جەختیشی کردووەتەوە، بەردەوامن لە چاودێریکردنی دۆخەکە و گرتنەبەری هەموو رێکارێکی
پێویست بۆ دابینکردنی سەلامەتیی کێڵگە نەوتییەکان و پاراستنی ژیانی کارمەندانی ئەو
ناوچە ستراتیژییانە.