سەردێڕ:

دوو درۆن لە ئاسمانی دهۆک تێکشکێندران

PM:12:28:28/03/2026

740 جار خوێندراوەتەوە

کەمێک پێش ئێستا بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر دهۆک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە خرایەخوارەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لەناو سەنتەری شاری دهۆک دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا و بەپێی چاوگێکی ئەمنی دەنگەکان دەنگی خستنەخوارەوەی دوو درۆن بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی دهۆک لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە کۆبوونەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە جۆر و سەرچاوەی درۆنەکە دەستی پێکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، چاوگێک لە تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، لە رووداوەکەی ئەمڕۆدا هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە.













گەلەری