سەردێڕ:

خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆڕدرا

PM:12:22:28/03/2026

928 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی خشتەی نوێی کارکردنی مۆلیدەکانی بۆ هاووڵاتییان راگەیاند و بەپێی خشتە نوێیەکەش، گۆڕانکاری لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبادا کراوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئاشکرایان کرد، مۆلیدەکان لە دوو کاتی جیاوازدا کارەبا بۆ هاووڵاتییان دابین دەکەن؛ بەیانیان لە کاتژمێر ٦:٣٠ خولەک بۆ ٨:٠٠ی بەیانی مۆلیدەکان کاردەکەن.

هەروەها گەڕی دووەمی کارکردنیان لە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ دەستپێدەکات و تاوەکو یەکی شەو بەردەوام دەبن لە پێدانی کارەبا لەو کاتانەی کارەبای نیشتیمانی دەبڕدرێت.













گەلەری