سەردێڕ:

دۆناڵد ترەمپ: بە كرداری رژێمی ئێران گۆڕاوە چونکە هەموویان مردوون

PM:04:46:27/03/2026

544 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، بە كرداری دەتوانن بڵێن گۆڕانی رژێمی ئێران دەبینن، چونکە هەموویان مردوون و ئەمریکا جەنگەکەی بەتەواوەتی بردووەتەوە دژی ئێران.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، تاران دیارییەكەی زیاتر كردووە ئەوەش دەیسەلمێنێت لەگەڵ كەسانی گونجاودا مامەڵە دەکەن و تاران بڕیاری داوە ١٠ کەشتی نەوتهەڵگر رادەستی ئەمریکا بکات، ئەمەش پێشکەوتنێکی بەرچاوە لەو ململانێ بەردەوامەدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان لەرووی سەربازیەوە شەڕەکەیان بە تەواوەتی بردووەتەوە، لەبارەی ئەو دیارییەی چەند رۆژێک لەمەوپێش باسی کرد دەڵێت، هەشت کەشتی نەوتهەڵگر بوو، دواتر دەسەڵاتدارانی ئێران دوو کەشتی دیکەیان زیادکرد و ژمارەکەی بوو بە ١٠ کەشتی، ئەوەش دەیسەلمێنێت مامەڵە لەگەڵ کەسی گونجاودا دەکەن.













گەلەری