PM:03:37:27/03/2026
472 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە و رایگەیاند، پردی گوندی قەڵا تەپزان ئاراستەی رۆیشتن بۆ سلێمانی بەشێکی کەمی زیانی بەرکەوتووە و بەوهۆیەوە پردەکە بووەتە یەک ئاڕاستە، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی کارکردنن تێیدا.
ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەهۆی هاتنی ئاوی چەم و بارینی بارانی بەخوڕ، پردی گوندی قەڵا تەپزان ئاڕاستەی رۆیشتنی بۆ سلێمانی بەشێکی زیانی بەرکەوتووە و بەوهۆیەوە بووە بە یەک ئاڕاستە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا
تیمەکانی هاتووچۆ سەرقاڵی کارکردن و دانانی هێمان، واتە هاتووچۆکردن لەسەر پردەکە
دەبێتە یەک ئاراستە تاکو چاککردنی ئەو بەشەی، هاوڵاتیان ئاگاداربن بۆ ئەوەی تووشی
رووداوی نەخوازراو نەبن.