نزیکەی مانگێکە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەردەوامە و ئاژانسەکان رایانگەیاند، ئێران چەندین مووشەکی نوێی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە و ئاماژەیان بەوەکرد، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە زۆربەی ناوچەکانی ئیسرائیل لێدرا، وتەبێژی سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ژێرخانەکانی رژێم لە تاران.
٢٨ رۆژە جەنگ بەردەوامی هەیە، ئاژانسەکانی
هەواڵ دەڵێن، ئێران بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە
وچەندین مووشەکی نوێی ئاڕاستەی
ئیسرائیل کردووە، دەشڵێن، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەلئەبیب و چەن ناوچەيیەکی دیکە
لێدراوە، تەقینەوەیەکی گەورەش لە بنکەیەکی ئەمریکا لە سعودیە روویداوە.
لای خۆیەوە حزبوڵاش وتی، کۆبوونەوەیەکی ئیسرائیلیان لە گۆڕەپانی
شارۆچکەی قەنطەرە لە باشووری لوبنان بۆردومان کردووە و سوپای ئیسرائیلیش وتی، لە
باشووری لوبنان دوو سەربازیان کوژران.
ئاژانسەکان وتیشیان، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل
بەردەوامن بۆ سەر تاران و وتەبێژی سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، زنجیرەیەک هێرشی
ئاسمانییان کردە سەر ژێرخانەکانی رژێم لە تاران و ئاژانسی تەسنیمیش وتی، هێرشی
ئاسمانی کرایە سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری قوم و بەهۆیەوە چەند کەسێک
کوژران و برینداربوون. میدیاکانی دیکەی ئێران باسیان لەوەکرد، دەنگی تەقینەوە لەرۆژهەڵاتی
تارانی پایتەختی ئێران بیستراوە.