سەردێڕ:

بارانبارین و لێزمە باران تا کەی بەردەوام دەبێت؟

PM:02:34:27/03/2026

628 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت و هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە باران دەبێت، پلەکانی گەرما یەک تا سێ پلە نزمتر دەبنەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لە بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت و بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت و هەندێک کات لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بە شێوەی لێزمە باران دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێش ئاماژەی بەوەکرد، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت بە تایبەت لە ناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژهەلات پێشبینی دەکرێت رێژەی دابارین زیاتر بێت بەراورد بە ناوچەکانی تر هەروەها، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو:

هەولێر: ١١ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٩ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٨ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٠ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٠ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٢ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٢ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٢ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٥ پلەی سیلیزی













گەلەری