سەردێڕ:

بڕیارێکى گرنگ درا لەبارەی درێژکردنەوەی مانەوەی خوێندکارانی زانکۆکانی ئێران؛ لە هەرێم

PM:12:45:27/03/2026

632 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت، ماوەى مانەوەى خوێندکاران و قوتابیانى هەرێم کە لە زانکۆکانى ئێران دەخوێنن بۆ ١٥ـی نیسانی ٢٠٢٦، درێژکرایەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا وتی، بەهۆى بەردەوامی بارودۆخی شەڕ و ناسەقامگیری ناوچەکە و لەپێناو پاراستنی گیانی ئەو قوتابی و خوێندکارانەی هەرێم کە لە زانکۆکانی ئێران دەخوێنن بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەیان لە هەرێم لە ٢٨ـی ٣ـی ٢٠٢٦ تا ١٥ـی ٤ـی ٢٠٢٦.

وتیشی، لە دوای ئەو بەروارەی دیاریکراوە وەزارەتی خوێندنی باڵا، جارێکى تر هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکات و بڕیار و رێنمایی گونجاو دەردەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ماوەیان بە ماوەی مانەوە بۆ هەژمار دەکرێت و دواتر کێشەى یەکسانکردنى بڕوانامەیان نابێت.













گەلەری