سەردێڕ:

رێنمایی بەرگری شارستانی هەولێر لە کاتی درووستبوونی لافاو

PM:07:11:26/03/2026

760 جار خوێندراوەتەوە

بەرگری شارستانی هەولێر کۆمەڵێک رێنمایی بڵاوکردەوە بۆ هاوڵاتییان لە کاتی درووستبوونی لافاودا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانی کەشناسی، بەرگری شارستانی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و کۆمەڵێک رێنماییەکی بڵاوکردەوە بۆ کاتی درووستبوونی لافاو و داوایکرد لە کاتی درووستبوونی لافاو پەیوەندی بە ژمارەکانی بەرگری شارستانی بکەن.

رێنماییەکانی بەرگری شارستانی لە کاتی درووستبوونی لافاودا:

-لە شوێنی بەرز بمێنەوە و دوور بکەوە لە ناوچە نزمەکان و ئەو ناوچانەی ئاوی تێدا کۆدەبێتەوە.

-هەرگیز مەچنە ناو ئاوی لافاو (بە پێ یان ئۆتۆمبێل) چونکە مەترسی بۆ سەر ژیانتان دروست دەکات.

- بۆ گەشت و سەیران رێگاکانی دەرەوەی شار یاخود ناوچە شاخاویەکان بەکار مەهێنن.

- دوور بکەونەوە لە چەم و رێگا تێکچووەکان و ئەو کەناڵ و رێڕەوانەی پێشتر ئاویان پێدا رۆشتووە.

- پلانی فریاکەوتن دابنرێت لە کاتی روودانی لافاو ئەگەر لێک دابڕان لە جێگایەک کۆ ببنەوە.

- کەرەستەی پێویست وەک (ئاوی خواردن، خواردن، رووناکی، باتری) ئامادە بکەن.

- دەروازە و شوێنە نزمەکان بە کیسی خاک بپارێزن لە کاتی لافاو.

-کارەبای ماڵەکان یان شوێنی کارەکان بکوژێنەوە چونکە مەترسی دروست دەکات لەسەر ژیانتان.

- لە رێگای دەزگاکانی راگەیاندن یاخود بڵاو کراوە گوێ لە رێنماییەکانی هێزە فریاکەوتنەکان بگرن.

- ئەگەر فەرمانی بەجێهێشتن درا، زوو جێبەجێی بکەن و ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن کە مەترسی لافاوی لەسەرە.

- تەلەفۆنەکەت بارگاوی بکە و هەوڵ بدە پاوەربانکی زیادە بارگاویت هەبێ.













گەلەری