PM:05:36:26/03/2026
860 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سۆران رایگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری وەرگەڕان لەرێگای هامڵتۆن نزیک گوندی بەرزێوە روویداوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاویکردەوە، لەلایەن هەردی رەقیب، رێپێدراوی هاتووچۆ ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەرێگای هامڵتۆن نزیک گوندی بەرزێوە، ئۆتۆمبێلەکە لە رێگا لایداوە و وەرگەڕاوە، بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان گیانی لەدەستداوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، داوا لە شوفێران دەکەن پابەندی رێنماییەکان بن، بەتایبەتی لەکاتی بارینی
باران تیژڕەو نەبن بۆ ئەوەی کارەسات درووست نەبێت.