سەردێڕ:

ئێران وەڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ١٥ خاڵی ئەمریکا؛ لەڕێگەی نێوەندگرانەوە نارد

PM:05:13:26/03/2026

1068 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم رایگەیاند، ئێران شەوی رابردوو بە فەرمی وەڵامی خۆی بۆ پێشنیاری ١٥ خاڵیی ئەمریکا لە رێگەی نێوەندگرانەوە نارد، ئیران ئێستا چاوەڕوانی وەڵامی لایەنی بەرامبەرە بۆ هەڵوێستی خۆی لەسەر پێشنیاری ئەمریکا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە،"ئێران لە وەڵامدانەوەی خۆیدا جەختی لە سەر پێویستی راگرتنی ئەو دەستدرێژی و ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیانەی کردەوە کە لە لایەن دوژمنەوە ئەنجام دەدرێن".

وەڵامی ئێران بۆ پێشنیارە ١٥ خاڵییەکەی ئەمریکا:

- پێویستە دەستدرێژی تیرۆر لە لایەن ئەمریکاوە کۆتایی پێبێت.

- پێویستە هەلومەرجی بابەتیانە دروست بکرێت کە جارێکی تر شەڕ دووبارە نەبێتەوە.

- پێدانی قەرەبووی زیانەکان و جەنگ پێویستە زامن بکرێت و بە روونی دیاری بکرێت .

- جەختدەکەنەوە کۆتایی شەڕەکە لە هەموو بەرەکان و لە تەواوی ناوچەکەدا جێبەجێ بکرێت، بۆ هەموو ئەو گروپانەش کە بەشداریان لەم شەڕەدا کردووە.

- سەروەری ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا مافی سروشتی و یاسایی ئێران بووە و پێویستە، زامنی جێبەجێکردنی ئەمە لایەنی بەرامبەرە و، پێویستە دانی پێدا بنرێت.













گەلەری