PM:04:56:26/03/2026
540 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی فاخرەی سەر بە كەركوك درۆنێكیان خستەخوارەوە کە بە ئاستێکی نزم دەفڕی و زیانی گیانی نەبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١٠:٤٥ درۆنێکی نەناسراو بینرا کە بە ئاستێکی نزم دەفڕی، لە ناوچەی بەرپرسیارێتی فەوجی سێ و لیوای ٤٤ و فیرقەی ١١ـی پیادە و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هێزەكانیان دەستبەجێ توانییان درۆنەكە لە گوندی فاخرە بخاتە خوارەوە
بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێ بكەوێتەوە.