PM:03:30:26/03/2026
684 جار خوێندراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، ئێران دەیەوێت رێککەوتن بکات بەڵام نایانەوێت بیڵێن. سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت، هەر وڵاتێکی ناوچەکە هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل بکات بۆ داگیرکردنی دوورگەی خارگ دەیکەنە ئامانج.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، هێزی ئیرانیان بە تەواوی لەناوبردووە و هیچ کەسێک وەک ئەوانی پێنەکراوە، ئەمریکا خاوەنی هێزێکی گەورەیە و جەنگەکەیان بردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران
نزیکبووە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم و بە وتەی ترەمپ ئەگەر ساڵی رابردوو هێرشیان
نەکردایەتە سەریان ئەوا لە چەند هەفتەیەکدا دەبووە خاوەنی چەکی ئەتۆم.
محەمەد
باقر قاڵیبافی، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش دەڵێت، ئەمریکا و ئیسرائیل دەیانەوێت بە
پشتیوانی وڵاتانی ناوچەکە دوورگەی خارگ کۆنترۆڵ بکەن بەڵام هەر وڵاتێکی ناوچەکە
هاوکاریی ئەمریکا و ئیسرائیل بکات بۆ داگیرکردنی دوورگەی خارگ تەواوی ژێرخانی ئەو
وڵاتەش دەکەنە ئامانج.