سەردێڕ:

کەشناسی رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە؛ زۆرترین بڕ لەکوێ باریوە؟

PM:02:46:26/03/2026

1136 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە سنووری کەلار زۆرترین بڕی باران باریوە لەسەر ئاستی هەرێم.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری راگەیاند و بەپێی ئامارەکان، لە سنووری کەلار ٣٨.٨ ملم باران باریوە و زۆرترینە لەسەر ئاستی هەرێم، دوای ئەویش کفری دێت کە ٣٦ ملم بارانی لێ باریوە.

لەسەر ئاستی ناوەندی پارێزگاکانیش زۆرترین بڕی باران لە ناوەندی شاری هەولێربووە بە ٢٧.٤ ملم.

لە سنووری سلێمانیش لە بەرزنجە زۆرترین باران باریوە بە ٢٥.٨ملیم. لە سنووری دهۆکیش لە سێمێل زیاتر لە ٣٠ ملیم باران باریوە و زۆرترین بارانی سنووری هەڵەبجەش لە بیارە بووە بە ١٦ ملیم.













گەلەری