سەردێڕ:

شەوی رابردوو کوژاندنەوەی گشتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان روویدا

PM:02:05:26/03/2026

772 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو کوژاندنەوەی گشتی کارەبا لە هەرێمی کوردستان روویدا و وەزارەتی کارەباش وتی، کێشەکە تەکنیکی بووە و دوای چەند کاتژمێرێک چارەسەریان کردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای هەرێم بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو بەهۆی كێشەیەكی تەکنیکییەوە لە هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا گرفتی كوژانەوەی گشتی كارەبا روویداوە، وتیشی دوای چەند کاتژمێرێک توانیویانە کێشەکە چارەسەر بکەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەماوەکانی رابردوو بەهۆی راوەستانی بەرهەمهێنانی غاز کارەبای هەرێم لەسەدا ٨٠ کەمبووەوە و بەناچاری حکومەتی ماوەبەسەرچوو پەنای بردەوە بەر مۆلیدە ئەهلییەکان و تائێستاش کارەبا بە تەواوی نەگەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و مۆلیدەکان بەردەوامن لە کارکردن.













گەلەری