سەردێڕ:

باران دەبارێت؛ تەرزە و هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت

PM:12:37:26/03/2026

852 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند کە هەندێک جار تەزرە و هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و بەفرێکی کەم لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەبارێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە سنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لەو ناوچانە دەکرێت، هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکرد، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری دابارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت جگە لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بارانبارین بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:

هەولێر: ١٣ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١١ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٢ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٧ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ١٣ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٣ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٣ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٥ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ١٦ پلەی سیلیزی













گەلەری