PM:04:56:25/03/2026
796 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان دەڵێت، هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا نه‌چووه‌ته ناو جه‌نگه‌وه و ئه‌مه له‌ڕاستیدا شه‌ڕێكی سه‌پێندراوی ئه‌مریكا و ئیسرائیلە به‌سه‌ر ئێران‌دا و هه‌رێم له‌و ناوەندەدا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی له‌و شه‌ڕه‌دا نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، له دوای به‌شداریكردنی له پرسه‌ی شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هیده‌كان له سۆران، له لێدوانێكدا وتی، له خودای گه‌وره ده‌پارێته‌وه کە رۆحی ئه‌و شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هیدانه به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری و ئارامی به كه‌سوكاریان بدات.
وتیشی، هه‌رێمی
كوردستان تا ئێستا نه‌چووه‌ته ناو جه‌نگه‌وه و ئه‌مه له‌ڕاستیدا شه‌ڕێكی سه‌پێندراوی
ئه‌مریكا و ئیسرائیلە به‌سه‌ر ئێران‌دا و هه‌رێم له‌و ناوەندەدا هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی
له‌و شه‌ڕه‌دا نییه و خۆشی پاراستووه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی
دادگه‌ری باسی له‌وه‌ش كرد، سوپاس و ده‌ستخۆشی له به‌رپرسان ده‌كات كه نه‌یانهێشتووه
تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان په‌لكێشی ئه‌و شه‌ڕه ببێت.