AM:11:07:25/03/2026
1128 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان، نمە باران و بارانی مام ناوەند سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە وە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن لە هەندێک ناوچە بارانی بەلێزمە دەبارێت و سبەینێ لە نیوەڕۆوە رێژەی دابارین زیاد دەکات و پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت لە هەندێک ناوچە، لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت، پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، لە سنوری گەرمیان و کەرکووک و هەڵەبجە و بەشێک لە باشوری رۆژهەڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی بارانی بەلێزمە دەبارێت، لە درەنگانی شەو و بەیانی رۆژی پێنجشەممە کەمێک بارانبارین لاواز دەبێت تا کاتەکانی نیوەڕۆ، لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم.
باسی لەوەشکرد،
سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێ ناوچەدا، لە
نێوەڕۆ وە ریژەی دابارین زیاد دەکات وە نمەباران و بارانی مام ناوەند کە هەندێ جار
هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە، لە کاتەکانی شەودا رێژەی
بارانبارین زیاتر دەبێت لەسنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بەراورد بە ناوچەکانی
تر کە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بە تایبەت لە سنووری گەرمیان.
هەروەها بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی
هەرێم دەبارێت.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
سلێمانی: ١٠
پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٣
پلەی سیلیزی
پیرمام: ٨ پلەی
سیلیزی
سۆران: ١٠ پلەی
سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٥
پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١١
پلەی سیلیزی
دهۆک: ١١ پلەی
سیلیزی
زاخۆ: ١٢ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ١٦
پلەی سیلیزی
گەرمیان : ١٧
پلەی سیلیزی