سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی؛ بزانە هۆکارەکەی چییە؟

AM:08:34:25/03/2026

988 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٩٩ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەئامانجگرتنی ژێرخانی وزەی ئێران یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ دابەزینی نرخی نەوت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٩٩ دۆلار و ٤٧ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران گەورەترین شۆکی خستووەتە بازاڕی وزەی جیهانییەوە.

-یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دابەزینی نرخی نەوت ئەوەیە، ئەمریکا و وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، بڕێکی زۆر لە یەدەگی ستراتیژی نەوتیان خستووەتە بازاڕەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بەهۆی شەڕەکەوە دروست بووە.

-یەکێکی تر لە هۆکارەکان، بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنییە لە سەرەتای مانگدا، تێچووی بەرهەمهێنان لە کارگە گەورەکانی چین و ئەوروپا زیادی کردووە ئەمەش وایکردووە خواست کەمببێتەوە لەسەری و کاتێک ئابووری سست دەبێت، کارگەکان و کەرتی گواستنەوە کەمتر نەوت بەکاردێنن.

-بەرزکردنەوەی سوودی بانکی بانکە ناوەندییەکان یەکێکی ترە لە هۆکارەکان، بانکەکان سوودی بانکییان بەرز کردووەتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان، ئەمەش وەبەرهێنان لە نەوتدا کەمدەکاتەوە.

-یەکێکی تر لە هۆکارەکان زیادبوونی بەرهەمهێنانە لە وڵاتانی دەرەوەی ئۆپیک، وڵاتانی وەک بەرازیل، کەنەدا و گویانا ئاستی بەرهەمهێنانیان گەیاندووەتە بەرزترین ئاستی مێژوویی. ئەم نەوتە وەک جێگرەوەیەک بۆ نەوتی ناوچە گەرمەکانی شەڕ بەکاردێت و ترسی نەبوونی نەوتی لە بازاڕدا نەهێشتووە.

-هۆکارێکی تر هەناردەکردنی نەوتە لەڕێگەی وشکانییەوە هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە (وەک سعودیە) دەستیان کردووە بە بەکارهێنانی بۆرییە نەوتییەکان کە دەچنە سەر دەریای سوور، بۆ ئەوەی دوور بکەونەوە لە مەترسییەکانی گەرووی هورمز، ئەمە وای کردووە بازاڕ دڵنیا بێتەوە کە هەناردە بە تەواوی ڕانەگیراوە.

هاوکات، بازاڕی نەوت ئێستا لە نێوان دوو هێزدا گیری خواردووە، ترسی شەڕ کە نرخ بەرز دەکاتەوە، و سستی ئابووری جیهان کە نرخ دادەبەزێنێت.













گەلەری