جەنگ پێی نایە رۆژی ٢٢ـەمەوە و سەڕای کەمبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر یەکتری بەڵام ئەمڕۆ ئیسرائیل و ئەمریکا و ئێران هێرشی کاریگەرییان کردە سەر یەکتری و میدیای ئێران دەڵێت، بنکەی ئەتۆمیی نەتەنز لە ئەسفەهان هێرشی کراوەتە سەر لە لایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە و سوپای پاسدارانیش وتی، سێیەمین فرۆکەی جەنگی ئێف-١٦ـیان خستووەتە خوارەوە و فەرماندەیی ناوەندنی ئەمریکاش دەڵێت، توانا سەربازییەکانی ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو کەمبوونەوە دەچن.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٦، جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران رۆژی ٢٢ـەمیەتی و میدیای ئێران دەڵێت،ئەمڕۆ ئەمریکا و ئیسرائیل بە هێرشی ئاسمانی بۆردوومانی بنکەی ئەتۆمیی نەتەنزیان کردووە لە ئەسفەهان و بەرپرسانی ئێرانیش وتیان، هێرشکردنە سەر بنکەی نەتەنز پێچەوانەی رێککەوتننامەی رێگری لە چەکی ئەتۆمە.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی
ئەتۆمیش دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە وتی، هیچ دزەکردنێک لە تیشکی ئەتۆمیی بنکە
ئەتۆمییەکەتۆمارنەکراوە و سوپای ئیسرائیلیش وتی،هیچ زانیارییەکیان
لەسەر هێرشەکەی سەر پێگەی ئەتۆمی نەتەنز نییە.
سوپای ئیسرائیلیش لەسەر
هێرشەکانی بۆ سەر پێگە سەربازیەکانی ئێران بەردەوامە و وتی،چەند شوێنێکی
سەربازییان لە ناوخۆی ئێران کردووەتە ئامانج و میدیاکانی ئێرانیش وتیان، تاران و
ئەسفەهان و چەندشارێکی دیکەی ئێران بۆردوومانکراون و دەشڵێن،ئیسماعیل
عەزیمی یاریدەدەری فەرماندەی هێزی بەسیج لە هێرشەکاندا کوژراوە و ئاماژەیان
بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا١٥ فەرماندەی بەسیج لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و
ئیسرائیلدا کوژراون.
هەرچی سوپای پاسدارانیشە
دەڵێن، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێیەم فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیلی لە جۆریئێف-١٦ـیانلە ئاسمانی ئێران خستووەتە
خوارەوە و دەشڵێن، لە ماوەی سێ هەفتەی یەکەمی شەڕدا زیاتر لە ٢٠٠ ئامانجی فڕۆکە، مووشەکی کروز، درۆن و فڕۆکەی
سووتەمەنی ئەمریکا و ئیسرائیل تێکشکێنراون.
فەرماندەیی ناوەندی
ئەمریکاش دەڵێت، توانا سەربازییەکانی ئێران لەرووی موشەک و درۆنەوە زۆر
کەمیانکردووە و هەڕەشەکان لە گەرووی هورمز کەم بووەتەوە.