سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی: نەورۆز هانمان دەدات بەرۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیری وڵات

PM:08:42:20/03/2026

1768 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ جەژنی نەورۆز بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لەم جەژنە نەتەوەییەدا، دووپات لە پابەندبوونمان بە یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزیی گەلەکەمان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەمەوە".


ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، جەژنی نەورۆزی کوردان و سەری ساڵی نوێی کوردی کە هاوکاتە لەگەڵ راپەڕینی کەرکوک قودسی کوردستان لە کوردستانیان پیرۆزبێت.
دەشڵێت، نەورۆز بۆ ئێمەی کورد هێمای ئاشتی، برایەتی و یەکگرتوویی گەلەکەمانە، هانمان دەدات بە هەمان رۆحیەتی پێکەوەیی کاربکەین بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و خەڵکە خۆشەیستەکەمان.
باسی لەوەشکرد، لەم جەژنە نەتەوەییەدا، دووپات لە پابەندبوونمان بە یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزیی گەلەکەمان و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەمەوە، تاوەکو هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ پاراستنی میلـلەتەکەمان لە هەر مەترسییەک کە لەم کاتەدا ناوچەکەمانی گرتووەتەوە.












گەلەری