PM:05:03:21/03/2026
940 جار خوێندراوەتەوە
سه‌رۆكی یه‌كێتی له په‌یامێكدا بۆ نه‌ورۆزی ئامه‌د رایگەیاند، "له ئە‌مكاته هه‌ستیاره‌دا ئه‌وه‌ی كه گرنگه یه‌كڕیزی ئێمه‌یه، یه‌كڕیزی هه‌موو كورده و یه‌كڕیزی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستانه" و ده‌شڵێت، به زووترین كات ئۆجەلان دەبینێت و بەرنامەکەی بەیەکەوە تەواو دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٦، بافڵ تاڵه‌بانی، سەرۆکی یەکێتی له‌په‌یامێكدا كه له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئامه‌د وتی، "سڵاو كورد و كوردستان، سڵاو ئه‌و مناڵه جوانانه‌ی كه له‌وێ وه‌ستاون، سڵاو عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، جه‌ژنی نه‌ورۆزتان پیرۆزبێت، هه‌ر له جه‌ژنا بن، له ئە‌مكاته هه‌ستیاره‌دا ئه‌وه‌ی كه گرنگه یه‌كڕیزی ئێمه‌یه، یه‌كڕیزی هه‌موو كورده و یه‌كڕیزی هه‌رچوارپارچه‌ی كوردستانه".
وتیشی،
"سڵاوێكی تایبه‌ت و رێزێكی تایبه‌ت بۆ هه‌مو لایه‌نێك كه به‌شداربووه له‌و
پرۆسه ئاشتییه‌ی كه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ده‌ستیپێكرد، بە زووترین کات ئۆجەلان
دەبینم و بەرنامەکەی بەیەکەوە تەواو دەکەین، هیودارم به زووترین كات به ئازادی بتبینین".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "هه‌موتان ده‌زانن یه‌كێتیی هه‌ر بۆ ئێوه بووه، به‌ڵێنێكتان پێده‌ده‌م،
هه‌ر بۆ ئێوه ده‌بێت، هه‌ر بۆ ئێوه خه‌بات ده‌كات و هه‌رهه‌مووتان سه‌ر سه‌ر و
سه‌رچاومان، خۆتان ده‌زانن سروشتێكم هه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم جێبه‌جێی ده‌كه‌م، لێره
به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م ساڵێكی تر به ڤیدیۆ من نابینن، ساڵێكی‌تر له خزمه‌تاندا ده‌بم".