رێبه‌ری باڵای ئێران له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و نه‌ورۆزه‌وه دەڵێت، سه‌رجه‌م پیلانه‌كان و جه‌نگه سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێران شكستیانهێناوه.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی ئازاری ٢٠٢٦، موجته‌با خامنه‌یی له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و نه‌ورۆز و سەری ساڵی نوێی ئێرانیەوە بڵاویكردووەته‌وه، "ئەی گۆڕەرەڕی دڵەكان و چاوەكان، ئەی به‌ڕێوه‌به‌ری شەو و رۆژ، ئەی گۆڕەڕی ساڵ و حاڵەكان، حاڵمان بگۆڕه بۆ باشترین حاڵ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌مساڵ به‌هاری رۆحی و به‌هاری سروشته، واته جه‌ژنی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی نه‌ورۆزی دێرین به‌یه‌كه‌وه‌ن، پیرۆزبایی ئه‌م جه‌ژنه ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییانه له هه‌موتان ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت گه‌لی ئێران و ته‌واوی موسڵمانانی جیهان، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه دیاره‌كانی موجاهیدانی ئیسلامی له‌هه‌موان بكه‌م، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆشم ئاراسته‌ی كه‌سوكاری سه‌رجه‌م شه‌هیدان و دوه‌مین جه‌نگی سه‌پێندراو و كوده‌تای مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵ و سێیه‌مین جه‌نگی سه‌پێندراو و شه‌هیدانی ئاسایش و سه‌ربازه ونه‌كان ده‌كه‌م".
باسی لەوەشکردووە، "له‌ساڵی ١٤٠٤ـدا گه‌له‌كه‌مان شایه‌دی سێ جه‌نگی سه‌ربازی و ئه‌منی بوو، جه‌نگی یه‌كه‌م له‌مانگی جۆزه‌رداندا بو كه تێیدا دوژمنی زایۆنسی به‌هاوكاری ئه‌مریكا هێرشیكرده‌سه‌ر هه‌ندێك له باشترین فەرماندە و زانا دیارەكانمان و بوە هۆی شەهیدبونی زیاتر له هه‌زار هاوڵاتی لەئێران، بەڵام هۆشیاری گه‌ل و ئازایەتی موجاهیدان هه‌مو پیلانه‌كانیان تێك‌شكاند، جەنگی دووەم كه كوده‌تای مانگی به‌فرانباربوو كه دوژمن پێیوابوو، كێشه ئابوریه‌كان وا له‌گه‌لی ئێرانی ده‌كه‌ن شوێنپێی ئه‌و جه‌نگه بكه‌ون، به‌ڵام له‌دوای كۆمه‌ڵكوژی له‌دژی هاوڵاتیه ئازیزه‌كانمان، ئه‌مه‌ش شكستیهێنا، جه‌نگی سێیه‌میش ئه‌و جه‌نگه‌یه كه ئێستا به‌رده‌وامه و تێیدا ماڵئاواییمان له‌رێبه‌ری باڵا كرد و به‌فرمێسك و خه‌مه‌وه له‌گه‌ڵ شه‌هیدانمان و له‌منداڵ و سه‌ربازه‌كانمان وه‌ستاین، به‌ڵام به‌هۆی به‌رۆژوبونی هاوڵاتیان و به‌رزی ئاستی جیهاده‌وه، ئه‌م پیلانه‌ی دوژمنیش شكستیهسێناوه".
دەشڵێت، "ستایشی ئاماده‌بوونی گه‌لی مه‌زنی ئێران ده‌كه‌م له رێپێوان و چالاكی و هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئازا و راستگۆ و ئه‌و به‌رپرسانه‌ش ده‌كه‌م كه به‌بێ پرۆتۆكۆل به‌شدارن و له‌ناو هاوڵاتیاندان، ئه‌مه‌ش به‌هێزبونی یه‌كریزی گه‌لی ئێران نیشان ده‌دات، ئه‌م یه‌كریزیه‌ش هۆكارێكه بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی دوژمن و پێویسته سوپاسی خوای گه‌وره بكه‌ین و كاریش بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بكه‌ین".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا موجته‌با خامنه‌یی وتی، "دڵه‌كانمان به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبونه‌وه، داوامان له‌خودا كردوه ئه‌وه‌مان پێببه‌خشێت كه داوای ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به جه‌ژنی نه‌ورۆزیش، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران وتی، "جەژنی سروشت و خۆشیە، بەڵام ئەمساڵ یەكەم جەژنە بەبێ رێبەرەكەمان و شەهیدە ئازیزەكانمان بەرێوەبچێت، دڵی خێزانە جەرگسوتاوەكان خەمبارە، بەڵام لەگەڵئەوەشدا دڵخۆشین بە هاوسەرگیری گەنجان و هیوای سه‌ركه‌وتنیشیان بۆ ده‌خوازین".