بەپێی ئامارەکانی کەشناسی، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە چەندین ناوچەی هەرێم زیاتر لە ٨٠ ملم باران باریووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٦، کەشناسی هەرێم بری بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و لە سەنتەری پارێزگای هەولێر ١٥ ملم باران باریوە بەڵام زۆرترین بری باران لە مێرگەسوری سنوری پارێزگاکە بووە کە ٩٤ ملم باران باریوە.
لە سەنتەری پارێزگای سلێمانیش ٢٣ ملم باران
باریوە، زۆرترین بری باران لە شارەزوور بووە لە سنوری پارێزگاکە کە ٩٠ ملم باران
باریوە. کەشناسی سلێمانیش بڵاویکردەوە، كۆی گشتی
بارانی سلێمانی ئەمساڵ ٧٢٦ ملم باریوە لەکاێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە ٣٠٤ ملم
باران باریوە.
لە دهۆکیش، لە سەنتەری پارێزگاکە ١٨ ملم باران باریوە بەڵام هەر لە
سنوری پارێزگاکە لە دینارتە ٨١ ملم باران باریوە.
هەرچی پارێزگای هەڵەبجەیە، لە ناوەندی شارەکە ٢٨ ملم باران باریوە
بەڵام لە سیروان لە سنوری پارێزگاکە زۆرترین بری باران باریوە کە ٤٣ ملم بووە.