PM:06:30:21/03/2026
680 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی فەرمی عێراقییە دەڵێت، ئەمڕۆ ھەناردەکردنی غاز لە ئێران بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی عێراق بە شێوەیەکی پلەبەندی و بە بڕی پێنج ملیۆن مەتر سێجا دەستی پێکردووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەحمەد مووسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتی، دەستپێکردنی ھەناردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ عێراق، وا دەکات لەم قۆناغەکەدا، بەرھەمھێنانی کارەبای نیشتمانی عێراق بەخێرایی زیاد بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند رۆژی
رابردوودا وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبای عێراق، بەھۆی وەستانی ھەناردەکردنی غاز
لە ئێرانەوە کاریگەر بوون و پەنایان بۆ غازی ناوخۆیی بردبوو، ئەوەش بە
ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت کە توانرا لەو ماوەیەدا، کارەبای پێویست بۆ
ھاووڵاتیان بە شێوەیەکی بەردەوام دابین بکرێت.
باسی لەوەشکرد، ئێستا ئاستی
بەرھەمھێنان گەیشتووەتە ١٤ ھەزار مێگاوات و دۆخەکە جێگیرە، ھەروەھا ئامادەکاریی
باشیان کردووە، بۆ ئەوەی پێش وەرزی ھاوین بەپێی خشتەیەکی کاتی دیاریکراو، کارەبای
نیشتمانی بۆ ھاووڵاتییان دابین بکەن.